Accessibility links

بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پێشمەرگە دوو کەس دەکوژرێن


هێزەکانی ئاسایشی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند بەلایەنی کەم دوو کەس کوژراون و شەش کەسیش بریندار بوون لە کاتێکدا چەند هێرشبەری خۆکوژی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی لەشکری لە باکوری عێراق کە ڕاوێژکارانی لەشکری ئەمەریکای لێن

ئەفسەرێکی کورد ڕایگەیاند ملیتانەکان چەند هێرشی جیاوازیان دژ بەو بنەکەیەی هێزی پێشمەرگە ئەنجام داوە.

ژەنەڕاڵ هیوا ڕەش بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە پێنج چەکدار بە جلوبەرگی لەشکرییەوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر بنکەی K1 لە باکوری کەرکوک. ئەو گوتی دوو لە ملیتانەکان خۆیان تەقاندەوەو سیانەکەی تریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێ کراو کوژران.

هەر پاش ڕووداوەکە لە بەیاننامەیەکدا داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆو ڕایگەیاند، دەیان خاچپەرست و پشتیوانانیانمان کوشتووە، کە مەبەستی لە پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی لەشکری ڕۆژئاوایە.

هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا شەڕی ئازاد کردنی موسڵ لە دەستی داعش دەکەن کە نزیکەی 140 کیلۆمەتر دوورە لە شاری کەرکوکەوە. بەڵام بەشێکی زۆری ناوچەکە هێشتا لە دەستی داعشدایە لە ناویاندا حەویجە کە زۆر نزیکەی لە شوێنی ئەو بنەیەوە.

XS
SM
MD
LG