Accessibility links

گروپی ملیتانی حەماس سەرۆکەکەی دەگۆڕێت


گروپی ملیتانی بزوتنەوەی ئیسلامی حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی لەدەستدایە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری پێشووی حکومەتەکەی کەرتی غەزە ئیسماعیل هەنیەی وەکو ڕێبەری نوێی سیاسی گروپەکە دەستنشان کردووە.

هەنیە جێگای خالد مەشعەلی ڕێبەری لەمێژینەی گروپەکە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە ڕێبەرایەتی دەرکرد. ئەم هەنگاوەش لە کاتێکدایە کە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ڕێبازی نوێ دەگرێتە بەر بۆ کۆتاییهێنان بە لەپەراوێزنانی لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە.

حەماس هەوڵ دەدات خۆی بکات بە بزوتنەوەیەکی نیشتیمانی ئازادیخواز لە بری بەشێک لە ئیخوان موسلمین کە لەلایەن میسرەوە قەدەغە کراوە. حەماس ڕێبازی خۆی بۆ بانگەشەکردنی لەناوبردنی ئیسرائیلیش گۆڕیوە هەرچەندە بەردەوامە لەسەر داواکاریی بۆ ئازاد کردنی ناوچە مێژووییە فەلەستینیەکان کە بریتیە لەو ناوچانەش کە ئێستا ئیسرائیلە.

گوتەبێژی حەماس فەوزی بەرهوم گوتی گورپەکە هیوادارە هەڵبژاردنی هەنیە کرانەوەیەک بۆ ناوچەکە بهێنێتە گۆڕێ.

حەماس لە ساڵی 2007 وە کەرتی غەززە بەڕێوە دەبات. پاش سەرکەتنێکی بەرچاوی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی پێشووتری بە دەستهێنا

XS
SM
MD
LG