Accessibility links

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە تانزانیا دەیان منداڵ گیان لەدەست دەدەن


پۆلیسی خۆجێی لە تانزانیا دەڵێت بەلایەنی کەم 34 کەس کوژراون لە کاتێکدا پاسێکی کە خوێندکاران و مامۆستایانی تێدابوو وەرگەڕا.

بەرپرسێکی پۆلیسی ناوچەی ئەروشا چارلس مکۆمبۆش گوتی چوار کەسی تریش بریدنار بوون لەو ڕووداوەدا.

ئەو پاسە خوێندکاران و مامۆستایانی لە خوێندنگەی سەرەتایی لە ئەروشاوە دەگواستەوە.

بەرپرسی خوێندنگاکە گوتی 12 کوڕ و 17 کەچ لە ناو کوژراوەکاندا بوون. ئەو گوتی " ئێمە 29 خوێندکار و 2 کارمەندمان لەدەست داوە.

کاربەدەستان دەڵێن هێشتا هەوڵ دەدەن تەرمی منداڵەکان لە ناو پاسەکە دەر بکەن کە لە بەیی ئەو دارانەدا گیری خواردووە کە لەوێ وەرگەڕاوە.

XS
SM
MD
LG