Accessibility links

ڕۆژێک پاش ئەوەی پلانی دامەزراندنی چوار ناوچەی ئارام لە سوریا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە


چالاکوانانی ئۆپزسیۆن و میدیاکانی حکومەتی سوریا دەڵێن ڕۆژی شەممە بەشێوەکی گشتی ئارامی هەبووە لە بەشێکی زۆری سوریا سەرەڕای هەندێک پێکدادان و توندوتیژی لە وڵاتەکە ڕۆژێک پاش کاریگەربوونی ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا،تورکیا و ئیران بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە زۆربەی شوێنەکانی ژێر دەستی ئۆپزسیۆن.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی نەبووە لە پاش ئەو پلانەوە کە نوێترین هەوڵە بۆ هێناوەی ئارامی بۆ ئەو وڵاتە بە شەڕ وێران بووە.

دامەزراندنی ناوچەی ئارام دواین هەوڵی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژیەکانی بەهۆی شەڕی ناوخۆی شەش ساڵەوە هاتۆتە ئاراوەو و زیاتر لە 400 هەزار کەس کوژراون تیایدا.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشێک نییە لەم ڕێککەوتە و ژمارەیەک لە لایەنەکانی ئۆپزسیۆنیش مۆریان نەکردووە و ڕەخنەی زۆریان لێ گرتووەو وتویانە ڕەوایەتی نییە.

حکومەتی سوریاش گوتویەتی هەرچەندە ڕێککەوتنەکە بەجێ دەگەیەنێت بەڵام بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە "تیرۆرسم" لە هەر کوێیەک بێت ئەو وشەیە بۆ هەر گروپێکی چەکداری بەکار دەهێنێت کە شەڕی هێزەکانی حکومەت بکەن. شاندی ئۆپزسۆنی چەکداری سوریا لە ئەستانای پایتەختی کازخستان لە بەیاننامەیەکدا سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکە پێویستە هەمو سوریا بگرێتەوە. گوتیشی هەنێک لە نەخشەکانی ناوچە ئارامەکان کە بڵاو کرابوونەوە تەواو نین و پەسەند ناکرێن چونکە ئۆپزسیۆن وتووێژی لەسەر ئەوانە نەکردووە.

سەرەڕای ئەم گرفتانەش چالاکوانانی ئۆپزسیۆن لە باشوری، ناوەڕاست و باکوری سوریا بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدیان گوتووە هەتا ئێستا ڕەوشەکە لە ڕۆژانی پێشتر باشترە.

XS
SM
MD
LG