Accessibility links

گوتەبێژی پەنتاگۆن: ئەمەریکا پێشوازی دەکات لە هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە سوریا


ئادریان ڕانکین گالاوای
ئادریان ڕانکین گالاوای

ڕێککەوتنی ڕوسیا ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی چوار ناوچەی ئارام لە باکور ناوەند و باشوری سوریا هیوایەک دەهێنێتە ئاراوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوەی پەنابەرەکان بۆ ئەو ناوچە پارێزراوانە. ئەم ڕێککوتنە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تێدا نەبوو بەڵام گوتەبێژی پەنتاگۆن مێجەر ئادریان ڕانکین گالاوای دەڵێت "وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریاک بەشێک نەبووە لەم ڕێککەوتنە بەڵام بێ گومان ئێمە پێشوازی دەکەین لە هەر هەوڵێک هەر هەنگاوێکی نێونەتەوەیی بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لەوێ تا ڕێگە بدرێت بە هاوکارییە مرۆیەکان بگەن بەو ناوچانەی سوریا کە پێویستیان پێیەتی. و لە کۆتاییدا ببێتە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو قەیرانانەی لەوێ هەن."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە مێجەر ڕانکین گالاوای گوتیشی " پێویستە ئەوەش بڵێم نابێت شوێنێکی پارێزراو بۆ داعش بمێنێت ئێمە بەردەوام لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانماندا کار دەکەین بۆ شکستپێدانی داعش و بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق و سوریا کە بە خەلافەتەکەیان ناودێری دەکەن".

سەربارەت بە پێشوەچوونەکانی لە شەڕی داعشدا ناوبراو گوتیشی "ئێمە بە بەردەوامی دەبینین داعش تا دێ ناوچەی زیاتر لە دەست دەدات لە عێراق و لە سوریاش. دەستکەوتی زۆر مەزن دەبینین لە موسڵ کاتێکدا هێزکانی عێراق هەوڵ دەدەن بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە بگرنەوە. جگە لەوەش دەبینین هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێکی بەرچاوی ناوچەکەیان لە باکوری ڕەققە ڕزگار کردووە و هەروەها پێشوەچوونێکی بەرچاویان لە تەبقەی نزیک ڕەققە ئەنجام داوە".

سەبارەت بە پەیوەندی ئەمەریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکان گوتی "لە ئێستادا ڕاوێژکارانی تایبەتی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کار دەکەن بۆ شکسپێدانی داعش".

XS
SM
MD
LG