Accessibility links

هەڵمەتەکەی کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هاک دەکرێت


تیمی هەڵمەتەکانی کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنستا ئیمانوێل ماکرۆن شەوی هەینی ڕایگەیاند ئەوان بوون بە قوربانی هێرشێکی گەورەو پلان بۆدانراوی هاککردن کە بە هۆیەوە ئیمەیل و بەڵگەنامە داراییەکانی هەڵمەتەکە بڵاو بوونەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنها دوو ڕۆژ ماوە بۆ ئەوەی گەلی فەرەنسا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری بکەن لەو هەڵبژاردنەی لە نێوان مارکۆنی میانەڕەو و لۆپێنی بەرهەڵستی هەرە ڕاستڕەودایە.

لە بەیاننامەیەکدا بزوتنەوەی سیاسی ماکرۆن دانی بەوەداناوە کە کە هاککراوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە بزوتنەوەکە بوو بە قوربانی هاککردن لەم ئێوارەیەدا . هەرچەندە گوتیشیان بێ گومان بەڵگەنامەکانی کە بڵاو بوونەتەوە هەمی یاسیایین و کاری ئاسایی هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی نیشان دەدەن.

ئەمە یەکەمجار نییە کەهێرشی کۆمپیوتەری لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ڕووبدات. لە مانگی یەکی ڕابوردوو ئاژانسەکانی زانیاری ئەمەریکا ڕیانگەیاند کە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن فەرمانی هاککردنی کۆنگرەی نیشتیمانی دیموکراتەکانی دابوو بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت بەسەر هەڵبژاردنی دانۆڵد ترامپی بەرهەڵستی کە لە ئەنجامدا هەڵبژاردنەکەی بردەوە.

XS
SM
MD
LG