یاریده‌ده‌رانی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا مارین لیپێن ئه‌و ره‌خنانه‌ی که له باره‌ی ووتارێکه‌وه که له رۆژی دووشه‌مه پێشکه‌شی کردبوو و گوایه هه‌ندێ له ووتارێکی پێشووتری به‌رهه‌ڵستی پێشینی فارنسیس فیلۆن تێدا بوه که‌م بایه‌خ وه‌رگرتوون.
ووتاری یه‌کی مه‌ی ( رۆژی کرێکارانی جیهان) بۆ لایه‌نگیرانی ئاماژه به جوگرافی فه‌ره‌نسا ده‌کات و هه‌ر سێ سنووره ئاویه‌کانیو هه‌ر وه‌ها ووته‌یه‌ک له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووێ فه‌ره‌نسا جورجیس کلیمانسوو که فیلۆن له ووتارێکی مانگی رابوردوویدا ووشه به ووشه به کار هێنابوو.
فلۆرین فیلیپۆت جێگری رێبه‌ری پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی لیپین ووتی لتپین ئاماژه‌ی به قسه‌کانی فیلۆن کردووه.
لیپین بریار وایه له 7 ئه‌م مانگه بۆ خولی دووه‌می ده‌نگدانه‌کان رووبه‌رووێ ئیمانوئیل ماکرۆن ببێت.
ماکرۆن له خولی یه‌کمدا زۆر به که‌می 23.8 به‌رامبه‌ر به 21.5 له لپینی برده‌وه.