سه‌رۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان بریار وایه له ئاهه‌نگوزاریه‌کدا له رۆژی سێشه‌ممه بگه‌رێته‌وه نێۆ ئاکه‌په، ئه‌و پارته‌ی که هاو دامه‌زرینه‌ریه پاش به که‌می بردنه‌وه‌ی له رفراندومێکدا که ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک کۆمار فراوانتر ده‌کاته‌وه.
زۆربه‌ی گۆڕانگاریه‌کان له سیستمی سه‌رۆکایه‌تیدا که له رفراندومی 16 ئا‌پریل په‌سه‌ند کرا بریار وایه له ساڵی 2019 پیاده بکرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بریارێک له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی پێویستی ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ بێ لایه‌ن بێت و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ پارته‌که‌یدا بببرێت ده‌ست به‌جێ کاریگه‌ر ده‌بێت و به‌و جۆره به ئه‌ردوگان رێگا ده‌دات له گه‌رانه‌وه بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی به ریشه ئیسلامی.
پارته‌که وا چاوه‌روان ده‌کرێت له کۆنگریه‌کی نه ئاسایی‌دا ئه‌ردوگان وه‌کو سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
ئه‌ردوگان که له ساڵی 2003 – 2014 سه‌رۆک وه‌زیر بوو، فیشاری له‌سه‌ر هات له ئاکه‌په ده‌ست بکێشێته‌وه.