Accessibility links

هاووڵاتیەکی ئێرانی هاووڵاتیەکی کوەیتی لە تورکیا دەکوژرێن


ئێرانیەکی بەڕێوبەری تۆڕێکی تەلەفزیۆنی لە تورکیا کوژراوە .ڕۆژنامەیەکی تورکیا بڵاویکردۆتەوە دامەزرێنەری تۆڕێکی تەلەفزیۆنی سەتەلایت بەزمانی فارسی لەگەڵ هاوکارەکەی کە کاردارێکی خەڵکی کوەیتە لە ئەستەنبۆل تەقەیان لێکراوەو و کوژراون.

دەسترێژی گوللە لە دڕەنگانێکی ڕۆژی شەممەدا لە سەعید کەریمیان دامەزرێنەری GEM TV کرابوو لەم دەمەدا هاتووت دادگایەکی ئێران لە مانگی سێدا فەرمانیدابوو بە زیندانیکردنی گوایە بەهۆی ووروژاندنی پرووپاگەندە دژ بە وڵاتەکە.

ڕۆژنامەی حوریەت دەڵێت کەریمیان تەقەی لێکرابوو دوای ئەوەی ماشێنێک ڕێگەی لە ئۆتومبیلەکەی گرتبوو. ڕۆژنامەکە دەڵێت لەدواییدا ماشێنی هێرشبەرەکان بە بەتاڵی لە ناوچەیەکدا دۆزرابووە.

دەزگای سەربەخۆی هەواڵەکانی دۆگان هەروەها کوشتنی پیاوە کوەیتییەکەیان پشتڕاست کردۆتەوە و تەنها بە (م.س) ناساندیان کە کاری بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی کۆنای کویتی دەکرد. هەروەها قونسڵی گشتی کوەیتی لە ئیستنبۆل کوشتنی کوەیتییەکەیان پشتڕستکردەوە هەرچەندێکە هێچ ووردەکاری زیاتریان نەدابوو.

XS
SM
MD
LG