Accessibility links

سەرکردەیەکی سەربازی : ئەمەریکا پێویستی بە بەرگرییەکی بەهێزترە دژی موشەکەکانی کۆریای باکوور


ئەمیراڵ هاری هاریس سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئاسیا و زەریای هێمن وتی وڵاتە یەکگرتووەکان سیستمێکی بەرگری دروست دەکات لە کۆریای باشوور بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی کۆریای باکوور و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئیشی پێدەکرێت

هاریس وتی متمانەی تەواوی هەیە بە توانای وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی موشەکی لەلایەن کۆریای باکوورەوە و وتی واشنتن کار لەسەر زیادکردنی تواناکانی بەرگری موشەکی دەکات لە هاوای.

لەماوەی ڕابردوودا سوپای ئەمەریکا پارچەکانی سیستمی بەرگری دژە موشەکی نارد بۆ کۆریای باشوور کە ئەوەش بووە جێی ڕەخنەی گوندنشینەکان و چین، لەکاتێکدا یارمەتی چین زۆر گرنگە بۆ ڕازیبوون و سەپاندنی سزای ئابووری توندتر بەسەر کۆریای باکووردا بۆ ئەوەی کۆریای باکوور ڕازی بکات واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بێنێت.

گەشەکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور گەورەترین هەڕەشەیە ڕووبەڕووی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بووبێتەوە . سەرۆک ترامپ سوێندی خواردووە کە نەهێڵێت کۆریای باکوور بتوانێت بە چەکی ناوەکی لە ئەمەریکا بدات.

سەرچاوە ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG