ماوەیەکی کورت پاش داخستنی سندوقەکانی دەنگدان لە فەرەنسا ئەنجامە بەراییەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی فەرەنسیا ڕاگەیاندران.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکان ئیمانوێل ماکرۆنی ناوەندگیر زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە 23.7 % پاش ئەوە کاندیدی ئەوپەڕی ڕاست ماریان لو پان 21.7 % ی دەنگەکانی بردۆتەوە. فرانسس فیلۆن و ژان لوک میلانشن دەنگەکانیان نزیکە لە یەکەوەو 19.5 %ی دەنگیان بەدەست هێناوە.
هەر دەستبەجێ پاش بڵاو بوونەوەی ئەنجامە بەراییەکان پشتیوانانی لو پان و مارکۆن ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ خۆشحاڵی دەربڕین.
ئەم هەڵبژاردنەی فەڕەنسا خولی یەکەمی هەڵبژاردنە بۆ ئەو 11 کاندیدەی کە بەشدارییان کردووە و ئەو کاندیدانەی کە زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنن دەمێننەوە بۆ هەڵبژاردنەکەی 7 ی مانگی 5.