Accessibility links

جەیمس ماتس دەگاتە تەنها بنکەی لەشکری ئەمەریکا لە ئافریکا


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە جیبۆتییە، وڵاتێکی بچووک لە ڕۆژهەڵاتی ئافریکا کە شوێنی تەنها بنکەی لەشکری ئەمەریکایە لەو کیشوەرە.

ماتس ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە کامپ لیمۆنیەر بەرلەوەی لەگەڵ سەرۆکی جیبۆتی و وەزیری بەرگریدا کۆببێتەوە.

کاربەدەستان دەڵێن کامپ لیمۆنیەر یەکێکە لە شوێنە هەرەگرنگە ستراتیژیەکان بۆ لەشکری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەهۆی ناوچە جوگرافیاکەی.

ئەو بنکەیە گرنگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و کارەکانی لەشکری ئەمەریکا لەو کیشوەرە، و هێزی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە گروپی تیرۆرستی ئەلشەباب لە سۆمالیای دراوسێ بەکاری دەهێنن.

ئەم سەردانەی ماتس بۆ جیبۆتی کەمتر لە مانگێک پاش ئەوەیە کە کۆشکی سپی ئەوەی پەسەند کرد کارمەندانی پەنتاتۆن ڕێگە بدەن بە سەرکردایەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئافریکا کە هێرشەکانی دژ بە ملیتانەکانی ئەلشەباب لە سۆمالیا بکات بۆ پشتیوانی کردن لە هێزە هاوبەشەکان.

ئەم فەرمانە نوێیەش ڕێگا خۆش دەکات بۆ زیاتر هەبوونی هێزی ئەمەریکا لەو بنکەیە.

XS
SM
MD
LG