جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا بۆ ئوسترالیا، پاش ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی و هەردوو کچەکەیدا گەشتێکی بۆ خانەی ئۆپیرا کرد لە شاری سیدنی.
پاش ئەم سەدانەی بۆ ئوسترالیا، مایک پێنس سەردانی هاوایی دەکات بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردە لەشکرییەکانی ئەمەریکادا و بڕیاریشە بە ناو کەشتی USS Arizona دا بگەڕێت لە پێرل هاربەر.