Accessibility links

دەنگدەران لە فەرەنسا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات. دەنگدانەکەی ڕۆژی یەکشەممە یەکەم گەڕی ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتییە، کە وەک تاقیکردنەوەیەک دەبینرێت بۆ بڵاوبوونەوەی پۆلۆلیزم لە سەرانسەری جیهاندا.

زیاتر لە شەست هەزار بنکەی دەنگدان لە فەرنسا کراونەتەوە بۆ دەنگدان بە یازدە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.

بە پێی ڕاوەرگرتنە گشتیەکان چوار کاندیدی سەرەکی لەم هەڵبژاردنەدا زۆر لێک نزیکن و دەشێت بمێننەوە بۆ هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی حەوتی مانگی پێنجی داهاتوو کە بڕیری تیادا دەدرێت کێ لەو کاندیدانە دەێە سەرۆکی داهاتووی فەرەنسا.

XS
SM
MD
LG