Accessibility links

نەتەنیاهۆ: پێویستە دەسەڵاتی فەلەستینی پشتیوانی دارایی تیرۆرستەکان ڕابگرێت


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل داوا ل دەسەڵاتی فەلەستینیەکان دەکات پشتیوانی دارایی ئەو تیرۆرستانە ڕابگرێت کە لە زینداندان و وەک دەڵێت ئەوانەی هێرشیان کردۆتە سەر ئیسرائیل.

بنیامین نەتەنیاهۆ لە ئورشەلیمەوە هاوکاتی کۆبونەوەی ڕۆژانی یەکشەممەی حکومەتەکەی گوتویەتی دەبێت فەلەستینیەکان ڕیز لەم داوایە بگرن ئەگەر دەخوازن بگەن بە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا. ئەم ڕاگەیاندنەی نەتەنیاهۆ یەک ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە کە دەڵێن نزیکەی هەزار و پێنج سەد فەلەستینی لە ژمارەیەک زیندانی ئیسرائیلدا مانیان لە خۆراک گرتووە بەهۆی ڕەوشی گرتوخانەکانیانەوە.

هەر ئەو مانگرتنانە بوون بە هۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئاسایشیە کانی ئیسرائیل و دەیان مانگری فەلەستینی.

XS
SM
MD
LG