Accessibility links

کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئێران: ڕێککەوتنی ناوکی نەیتوانی سزاکان لەسەر ئێران لابدات


کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهاندا نەبوو بەهۆی لابردنی سزاکانی سەر ئێران یان بەرەوپێش بردنی باری ئابوری وڵاتەکە.

موستەفا میرسەلیم، کاندیدی کۆنەپارێز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی هەوڵەکانی سەرۆک حەسەن ڕۆحانی بۆ نزیکبوونەوە لە ڕۆژئاوا سەرکەوتوو نەبوو و گوتیشی سزاکان لە جێی خۆیانن و تەنانەت زیاتریش بوون.

بە پێی ئەو ڕیککەوتنە ناوکییە، سزا نێنەتەوەییەکانی سەر ئێران لابران لە بری کەمکردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، بەڵام سزای جیاوازی ئەمەریکا پەیوەست بە بەرنامەی موشەکی بالاستیکی ئێران زیادی کرد.

میرسەلیم گوتی ئەگەر ئەو هەڵبژێردرێت پابەندی ڕێککەوتنەکە دەبێت. بەڵام بەبێ ئەوەی زانیاری تەواو بدات گوتیشی بەڕێوەبەرایەتی دانۆڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا سەرپێچی ڕیککەوتەنەکەی کردووە.

هەفتەی ڕابوردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئێران پابەندی ڕێککەوتنە ناوکییەکە بووە بەڵام سەرۆک ترامپ، کە ڕەخنەگرێکی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنە بوو، دەڵێت تاران سەرپێچی لە ڕۆحیەتی ئەو ڕێککەوتنە کردووە کە ڕەنگە ئەمەریکا لێی بکشێتەوە.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە پێشەنگدایە بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی ئێران کە ڕووبەڕووی 5 کاندیدی تر دەبێتەوە.

توندڕەوەکانی ئێران ڕەخنە لە ڕۆحانی دەگرن بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە و دەڵێن ڕۆحانی زۆر شتی لە دەستدا و ئابوریش هەر وەکو خۆی لاوازە سەرەڕای لابردنی سزاکان.

سەرۆکی پێشوو مەحمود ئەحمەدی نەژاد و هاوپەیمانی نزیکی حامید باغی، کە هەردووکیان بەربژارێتییان ڕەتکرایەوە، لە کۆنفراسێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە پشتیونی لە هیچ کام لە کاندیداکان ناکەن. ئەگەر پشتیوانەکانی ئەمان دەنگ نەدەن ئەوە لە بەرژەوەندی ڕۆحانیدا دەبێت کە دەتوانێت دەنگی میانەڕەوەکان و ڕیفرۆمخوازەکان بە دەستبهێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG