Accessibility links

زاناکانی جیهان تاقیگەکانیان بەجێدەهێڵن لە پێناو بەرگری کردن لە لێکۆڵینەوەکان


هەزاران زاناو خوێندکاری زانستی لە سەرانسەری جیهانەوە ئەمڕۆ شەممە تاقیگەکانیان جێهێشتووەو ڕژاونەتە سەر شەقامەکان دژ بە ئەوەی کە پێی دەڵێن هێرشە کەڵەکەبووەکان بۆ سەر زانست.

ئەم ڕێپێوانە لە پێناو زانست هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی زەوی و لە 500 شاری جیهان بەڕێوە دەچێت لە ناویاندا واشنتۆنیش کە دەیان کۆمەڵگای زانستی بێلایەن بەشداریان تێدا کردووە.

بەشداربوان لە ژنێڤ لە دروشمەکانیان نوسرابوو "زانست مۆمێکە لە تاریکیدا" و " زانست وەڵامە". لە بەریلین چەند هەزار کەس لە یەکێک لە زانکۆکانی شارەکەوە بەرەو دەروازەی براندینبەرگ ڕۆشتن. مایک ویڵتن خوێندکارێکی دکتۆرا لە ئینستتوتێکی ژینگەی نزیک پایتەختی ئەڵمانیا ڕایگەیاند " پێویستە ئێمە بڕیارەکانمان لەسەر بنەمای ڕاستیەکان بدەین نەک خواستی خۆمان".

لە لەندەن پیزیشکان، ئاسمانگەڕان، شارەزایانی بایۆلۆژی و کەسە ناودارەکان پێکەوە ڕێپێوانەکەیان ئەنجام دا.

مەبەست لەم خۆپیشاندانانە نیشادانی گرنگی لێکۆڵینەوە زانستییەکانە لە ژیانی ڕۆژانەدا و هەروەها پاراستنی لێکۆڵینەوەی زانستیە لە چەندین جۆری هێرش لە ناویاندا پێشنازەکەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بۆ بڕینی نزیکەی لەسەدا20 ی بودجەی ئینستتوتی نیشتمانی تەندروستی.

XS
SM
MD
LG