Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەنگدانەکەی یەکشەممە بە مێژوویی لە قەڵەم دەدات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت ئەنجامە نا فەرمییەکان نیشانی دەدەن کە ئەو ڕیفراندۆمەی بە شێوەیەکی بەرچاو دەسەڵاتی سەرۆکایەتی زیاد دەکات بە جیاوازی یە ملیۆن و 3 سەد هەزار دەنگ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئەردۆغان ئەم قسانەی لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران کرد لە ئەستەنبوڵ.

ئەو سوپاسی هەمو دەنگدەرانی کرد بەبێ گوێدانە ئەوەی دەنگیان بە چی داوە و ئەم ڕیفراندۆمەی بە بڕیارێکی مێژوویی لە قەڵەم دا.

بە پێی ئەنجامە نا فەرمییەکان هەتا ئێستا لە سەدا 99 ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و دەنگی بەڵێ بۆ گۆڕانکای لە دەستوور لەسەدا 51.3 یە و دەنگی نەخێر لەسەدا 48.7 ە.

XS
SM
MD
LG