Accessibility links

پارتەکانی ئۆپزسیۆن گومان دەخەنە سەر ڕیفراندۆمەکەی تورکیا


سەرۆک وەزیری تورکیا لە سەر بنەمای ئەنجامە نافەرمییەکان سەرکەوتنی لە ڕیفراندۆمەکەی وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند.

بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی کە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی ڕایگەیاندووە، نیشان دەدات دەنگی "بەڵێ" لە سەدا 51.3 یە بە بەرامبەر لەسەدا 48.7 ی دەنگی "نەخێر" لە کاتێکدا نزیکەی لەسەدا 99ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە.

لە کاتی لێدوانێکیدا بۆ هەزاران کەسی کە ئاڵای تورکیایان هەڵدابوو شەوی یەکشەممە، سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بینالی یەلدەرەم گوتی " دووا ئەنجامی نا فەرمی بەڵێیە بۆ گۆڕانکاری لە بەندەکانی دەستوردا".

یەلدەرەم لە باڵکۆنی بنکەی پارتی دەسەڵاتدار ئاک پارتی لە ئانکەرە ئەم وتارەی پێشکەش بە نزیکەی 3 هەزار لە پشتیوانانی پارتەکەی کرد.

ڕێبەرێکی پارتی سەرەکی ئۆپزسیۆنی تورکیا گومان دەخاتە سەر لەدا 37 ی سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەو ڕاپرسییە.

جێگری سەرۆکی جەهەپە ئەرداڵ ئەکسونجەر گوتیشی ڕەنگە ئەو ڕێژەیە بگاتە لەسەدا شەستیش.

ئەکسونجەر گوتی " لە بەیانییەوە گومانمان لەسەر نزیکەی 2 ملیۆن و نیو دەنگ هەبووە".

ئۆپزسیۆنی سەر بە کوردەکانیش هەدەپە، کە دژی گۆڕانکاریشە لە دەستور دەڵێت بەرنامەی هەیە سکاڵا لە دوو لەسەر سێی سندوقەکان تۆمار بکات.

XS
SM
MD
LG