Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتن دەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا ستایشی سەکەوتنی زۆر نزیک لە یەکی حکومەتەکەی کرد لە ڕیفراندۆمەکەدا و بە لەدایک بوونی تورکیایەکی نوێ ناودێری کرد.

وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو شەوی یەکشەممە لە ئەنتالیای شوێنی لە دایک بوونی بە ژمارەیەک لە هەوادارانی گوت " لە ئێستاوە تورکیایەکی نوێی ڕاستەقینە دێتە ئاراوە، تورکیای نوێ بریتی دەبێت لە سەقامگیری و متمانە".

لە کاتێکدا زیاتر لە سەدا 97 ی دەنگەکان ژمێردراون دەنگی بەڵێ بۆ گۆڕانکاری لە دەستور 51.4 لەسەدا مسۆگەر کردووە.

ئەم گۆڕانکارییەش دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە سیستەمی پەرلەمانی لە تورکیا و دەسەڵاتەکانی سەرۆک زیاد دەکات.

XS
SM
MD
LG