Accessibility links

وتاری ساڵانەی پاپا فرانسس لە ڕۆژی جەژنی هەستانەوەی مەسیحدا


کرستیانەکانی سەرانسەری جیهان ڕۆژی یەکشەممە یادی ڕۆژی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح دەکەنەوە. کرستیانەکان ئەمڕۆژە بە پیرۆزترین ڕۆژی ساڵ دادەنێن.

ڕۆژی یەکشممە لە بارێکی توندی ئاسایش لە مەیدانی سانپیتەرسی ڤاتیکان پاپا فرانسس ڕێبەرایەتی گردبوونەوەکەی ڕۆژی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیحی کرد و وتاری تایبەت بەو ڕۆژەی پێشکەش ئامادەبوان و تەواوی جیهان کرد.

پاپا فرانسس ڕەخەی لە چۆنییەتی مامەڵەکردن گرت لەگەڵ کۆچبەران و هەژارەکان. ئەو گوتی ئەوان ڕۆژانە بە هۆی ناڕەوایی و گەندەڵییەوە هەست دەکەن " شکۆی مرۆڤایەتییان لە خاچ دراوە".

پاپا لە نزاکەیدا داوای ئاشتی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێرق و یەمەنیش.

پاپا گوتی هیوادارە قوربانی دانی حەزرەتی مەسیح ڕێبەرانی جیهانیش هان بدات " هەوڵی بەردەوام بدەن بۆ هێنانی ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵکی سیڤیل لە سوریا کە بوون بە قوربانی ئەو شەڕەی کە بۆتە مایەی وێرانکاری".

Vatican Pope Easter
Vatican Pope Easter

XS
SM
MD
LG