Accessibility links

کلیچدارئۆغڵو: چارەنوسی تورکیا کەوتۆتە سەر ئەم ڕیفراندۆمە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوسەرەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگی خۆیان داوە لە ڕیفراندۆمە سەرتاسەرییەکەی تورکیادا بۆ گۆڕانکاری لە دەستوری وڵاتەکەدا.

ئەگەر بێت و ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەمڕۆ بە " بەڵێ" بوو بۆ گۆڕانکارییەکان ئەوا پۆستی سەرۆک وەزیر لە تورکیادا هەڵدەوەشێتەوەو تەواوی دەسەڵاتەکانیش دەدرێتە سەرۆکی تورکیا. زۆرێکیش وەها چاو لەم ڕیفراندۆمە دەکەن کە تاقیکردنەوەیەکی سەرەکییە بۆ ئاستی جەماوەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

ڕێبەری ئۆپزسیۆنی سەرەکی تورکیا، هاوکاتی دەنگدانەکەی ئەمڕۆ گوتی چارەنوسی تورکیا کەوتۆتە سەر ئەنجامی ئەم ڕیفراندۆمە.

کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە گوتویەتی هەڵمەتێکی گەورە کرا بۆ تەواوی هاووڵاتیانی تورکیا و دەشڵێت ئیندەی تورکیا بەرپرسیارێتی تەواوی خەڵکی تورکیایە. ئۆپزسیۆنی تورکیا هەڵمەتی "نا" ی دەستپێکرد بۆ ڕێگەگرتن لەوەی دەنگی "بەڵێ" بدرێت بەو دەسکاری کردنانەی دەستوری تورکیا کە پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕوای وڵاتەکە داوای دەکات.

XS
SM
MD
LG