Accessibility links

لە دەرەوەی بنکەیەکی دەنگدان لە دیاربەکر سێ کەس دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا ڕادەگەیەنێت سێ کەس بەهۆی شەڕکردن لە دەرەوەی بنکەیەکی دەنگدان لە هەرێمی دیاربەکر کوژراون.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت شەڕێکی نێوان دوو خێزان لە باخچەی ئەو خوێندنگەی کە خەڵکی ڕیزی لێ بەستبوو بۆ دەنگدان لە ڕیفراندۆمی تورکیا، خوێنی لێ کەوتەوە.

ئاژانسەکە دەڵێت هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە. بەڵام ئاژانسی دەنگوباسی دۆغان کە ئاژانسێکی سەربەخۆیە دەڵێت هۆکاری شەڕەکە جیاوازی بیروڕای سیاسی بووە.

بەهۆی ئەو شەڕە کەسێک بریندار بووەو لە نەخۆشخانەیە و دوو کەسی تریش دەستگیر کراون.

بەنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 7 ی بەیانی لە هەرێمی دیاربەکر کرانەوە بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕنکاریە دەستوریەکان لە تورکیادا.

دەنگدەران بەبێ ئەوەی بڵێن دەنگی ئا یان نا بەو دەستکاریکردنانەی دەستور دەدەن بەڵام جەخت دەکەنەوە لەوەی دەنگدانەکەیان لە پێناو ئایندەیەکی باشتردایە بۆ وڵاتەکەیان و داواش دەکەن تەواوی ئەوانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەم ڕیفرادۆمە.

XS
SM
MD
LG