Accessibility links

دەنگدەران لە تورکیا بڕیار لەسەر ئایندەی سیاسی وڵاتەکەیان دەدەن


دەنگدەران لە تورکیا ئەمڕۆ یەک شەممە بڕیار لە ئایندەی وڵاتەکەیان دەدەن، هاوکاتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمێکی مێژوویی کە ئەگەر دەنگی "بەڵێ" سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوا دەسەڵاتەکان لە دەستی سەرۆکدا کۆدەکاتەوە. ئەم ڕیفراندۆمە بە مەبەستی گۆڕینی هەژدە بەندی دەستوری تورکیایە.

بنکەکانی دەنگدان کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا کراونەتەوە و تا کاتژمێر چواری سەر لە ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە ئانکەرەو ئەو شێنانەی تریش کە ڕێژەی دانیشتوانیان زۆرن بنکەکانی دەنگدان یەک کاتژمێر دوای ئەو وادەیەی دیاری کراوە دادەخرێن.

زیاتر لە سەدو شەست و حەوت هەزار بنکەی دەنگدان لە تورکیا کراونەتەوە بۆ ڕیفراندۆمەکە.

زیاتر لە 55 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە کە یەک ملیۆنیان بۆ یەکەمین جارە دەنگ دەدەن لە ڕیفراندۆم بۆ دەستکاری کردنی دەستوری وڵاتەکە و بۆ گۆڕینی سیستەمی فەرمانڕەوایەتی سیاسی لە تورکیادا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی.

سەرچاوەکان وەها ئاماژە دەکەن کە بەشدارییەکی زۆر هەبێت لەم دەنگدانەدا.

XS
SM
MD
LG