Accessibility links

حامد کارزایی: ئەمەریکاییەکان لە ئەفغانستان دەردەکەم


سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان حامید کارزایی ڕۆژی شممە جێگرەوەکەی بە خۆفرۆشی تاوانبار دەکات بەهۆی ئەوەی کە ڕێگای داوە لەشکری ئەمەریکا گەورەترین بۆمبی مشتومڕلەسەر لە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە داعش لە ناو ئەفغانستان بەکاربهێنێت.

کارزایی کە بەڵێنیشی داوە دژ بە ئەمەریکا بووەستێتەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە بەسەر نژادی پەشتۆنی ئەفغانستانەوە کە سەرۆک ئەشرەف غەنیش یەکێکە لەوان. ئەم لێدوانە توندەی کارزایی ڕەنگە ببێتە هۆی گرفتی زیاتری سیاسی و بۆی هەیە ئەرکی لەشکری ئەمەریکاش لە ئەفغانستان بخاتە مەترسییەوە.

کاربەدەستانی بەرگری ئەفغانی گوتویانە ئەو بۆمبەی کە بە دایکی بۆمبەکان ناسراوە و لە شەوی پێنجشەممە گیرایە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی نانگەرهار نزیکەی 100 ملیتانی گومانباری تێدا کوژرا.

کارزای لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بڕیارەکەی ئەشرەف غەنی خستە ژێر پرسیارەوە و گوتی " چۆن ڕێگا دەدەیت بە ئەمەریکاییەکان کە هێرش بەکەنە سەر وڵاتەکەت بە بۆمبێک کە هێندی بۆمبی ئەتۆمی بەهێزە؟ " کارزایی گوتیشی " ئەگەر حکومەت ڕێگەی ئەو هێرشەی دابێت ئەوا هەڵە بووە و خیانەتی دژ بە نیشتیمانی خۆی کردووە."

ئۆفیسی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند لە نزیکەوە هەماهەنگی هەبووە لە نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانیدا بۆ ئەنجام دانی ئەو هێرشە و سەبارەت بە لێدوانەکەی کارزاییش دەڵێت " هەمو ئەفغانییەک مافی ئەوەی هەیە قسەی دڵی خۆی بڵێت. ئەم وڵاتە وڵاتی ئازادی ڕادەربڕینە."

ڕای گشتیش لەسەر ئەو هێرشە جۆراو جۆرە ژمارەیەک لە دانیشتوانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە ستایشی هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانی دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە ملیتانەکانی داعش لەوێ.

کارزایی گوتوشیەتی بەرنامەی هەیە دژی ئەمەریکا بەوەستێتەوە ، ئەم هەڵوێستەی خۆی بەراورد کرد بە بڕیاری پێشتری لە ژیانی دا کە دژی سۆڤیەت بوو و پاشان فژی ڕژێمی تالیبان.

کارزایی گوتی " من بڕیارم داوە ئەمەریکا لە خاکی خۆم دەربکەم. ئەم بۆمبە نەک تەنها سەرپێچیکردن بوو لە سەروەریمان، بێڕیزی کردن لە خاکەکەمان و کاریگەری بۆ ژینگەمان بەڵکو کاریگەرییەکان هەتا چەندین ساڵیش دەمێنێتەوە."

XS
SM
MD
LG