کاربەدەستێکی باڵای سەربازی ئەمەریکا و ناتۆ وتی لەمدواییانەدا چالاکییە سەربازییەکانی ڕوسیا لە ئەوروپا لەچاو چالاکییەکانی لە جەنگی سارددا زیادی کردووە.
ئەدمیڕاڵی هێزی دەریایی ئەمەریکا میشێل هاوارد کە سەرکردایەتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات و هەروەها سەرکردەی هێزی دەریایی ئەمەریکایە لە ئەوروپا و ئەفریقا وتی ئاشکرا دیارە لەم ساڵانەی ڕابردوودا ڕوسیا جووڵە دەریاییەکانی زیاد کردووە لەچاو جەنگی سارددا.
هاوارد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر بەرگری موشەکی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " چالاکییەک دەبینین کە پێشتر هیچ چالاکییەکی وامان نەبینیوە تەنانەت لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتیشدا شتی وا نەبووە."
هاوارد وتیشی " هێزێکی دەریایی جیهانییە، لەوە تێدەگەم، بەڵام چالاکییەکان لەم ناوچەیەدا لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز