Accessibility links

دووهەم گومانباری هێرشەکەی سوید دەستگیر دەکرێت


دەسەڵاتدارانی وڵاتی سوید دەڵێن گومانبارێکی تریان دەستگیرکردووە لە پەیوەندی بە هێرشی ماشێنە بارهەڵگرەکەی ڕۆژی هەینی ستۆکهۆڵمەوەکە جوار کەسی تیادا کوژران و پازدە کەسیش بریندار بوون.

دەسەڵاتداران زانیاری زیاتریان نەداوە سەبارەت بە چۆنیەتی پەیوەندی ئەم گومانبارە دووهەمەی ڕووداوەکە بە گومانباری یەکەمەوە کە کەسێکی خەڵکی ئوزبەکستانە و تەمەنیشی 39 ساڵە، وە باسیشیان لەوە نەکردووە ئایا گومانباری تر هەن یان نا.

گومانارە تێرۆریستەکەی یەکەمیان لای دەسەڵاتدارانی وڵاتی سویدەوە ناسراو بووە بەڵام دەڵێن نەگەیشتۆتە ئەوەی بۆ هیچ لێکۆڵینەوەیەک بانگ بکرێت.

دان ئێلسن، سەرۆکی پۆلیسی نیشتمانی لە سوید دەڵێت هیچ شتێک ئاماژە بەوە ناکات کە کەسێکی هەڵە دەستگیرکرابێت، بەڵکولەگەڵلێکۆڵینەوەکاندا گومانەکان هەروادێ و زیاتر دەبن لەسەر دەستگیرکراوی یەکەم."

XS
SM
MD
LG