Accessibility links

نیکی هەیلی: ئاشتی لە سوریادا نایەتە ئاراوە ئەگەر بەشار ئەلئەسەد لە دەسەڵاتدا بێت


باڵیۆزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئاشتی لەسوریادا نایەتە ئاراوە ئەگەر بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا لە دەسەڵاتدا بێت.

لە لێدوانێکدا بۆکەناڵی (سی ئێن ئێن)، نیکی هەیلی دەڵێت " هیچ جۆرێک لە بژارە نییە بۆ چارەسەرییەکی ئاشتیانەی قەیرانی سوریا ئەگەر ئەسەد وەک سەرۆکی سوریا بمێنێتەوە."

هاوکات ڕیکس تێڵەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتوویەتی هێشتاش شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەرکە سەرەکییەکەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (سی بی ئێس)، تێڵەرسن دەڵێت "یەکەم ئەرکی سەرەکی شکستپێهێنانی داعشە و ئەو کاتەی کە مەترسییەکانی داعش کەمبوونەوە یان نەمان، پێم وایە دەتوانین سەرنجەکانمان وەربچەرخێنین بۆ سەقامگیری لە ڕەوشی سوریادا."

XS
SM
MD
LG