Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی هاوشانە تورکەکەی دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە سوپاسی هاوشانە تورکەکەی کرد بۆ ئەوەی کە ڕێگە بە ڕۆژنامەوانە تورکە ئەڵمانییەکەی کە لە مانگی 1 وە لە تورکیا گیراوە بدرێت کە پارێزەری هەبێت. ئەمەش یەکەم پێشوەچوونی بۆزیتیڤانەی نێوان ئەو دوو وڵاتەی هاوپەیمانی ناتۆیە پاش چەند هەفتەیەک لە ئاڵۆزی نێوانیان.

دەستگیرکردنی دنیز یوجەل لە بە تاوانی دروستکردنی پروپاگەندای تیرۆرست و هاندانی ڕق، یەکێک بوو لە چەندین مەسەلەکانی تری کە بوو بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئانکەرە و بەرلین لەم چەند مانگەی دواییدا.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا شیگمار گابریێڵ گوتی ئەو مەسەلەی دۆسێکەی یوجەلی لە وتووێژی تەن بە تەندا لەگەڵ هاوشانە تورکەکەی مەولود چاوشئۆغڵودا باس کردووە و لەوێدا پێی گوتووە ڕێگەی پێ دەدرێت دیپلۆماتانی وڵاتەکەی وتووێژی لەگەلدا بکەن.

گابریێڵ لە بەیاننامەکەیدا دەشڵێت " ئەم بەیانییە تورکیا بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە سەبەینێ دەتوانین دنیز یوجەل ببینین و پاش ئەوە ئاگاداری چارەنوسی دەبین."

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆژنامەوانەی ڕۆژنامەی دای واڵت سیخوڕێکی ئەڵمانی بووە و نوێنەری پەکەکە بووە، بەڵام ڕۆژنامەکە ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG