Accessibility links

خەڵکی سیڤیل لە ڕەققە و تەبقەوە هەڵدێن


هەزاران کەسی سیڤیل خۆیان لە شاری تەبقە دەرباز دەکەن کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری ڕەققە، هاوکاتی بەردەوامی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە ڕێبەرایەتی کوردەکانە دژی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

لە کاتێکدا هەروادێ و داعش ناوچەی زیاتر لە دەورەبەری ڕەققە لە دەست دەدات، ئەو خەڵکە سیڤیلیەی لە ژێر دەستی داعشدا دەژیان دەستیان کردووە بە خۆ دەرباز کردن و گیشتنە گوندو شارۆچکە ئازاد کراوەکانی ناوچەکە.

بە پێی زۆرێک لە ئاوارەکان ژیان لە ناو شارەکەدا بە شێوەیەکی بەچاو قورس بووە و دەشڵێن مرۆڤ لە ژێر دەستی داعشدا سەروەری نامێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵیەکان هێزەکانی سوریای دیموکرات چوار هێرشی داعشیان تێکشکاندووە و لە باکوور و ڕۆژئاواو باشووریشەوە شاری ڕەققەیان گەمارۆ داوە و ڕێگەکانی دابینکردنی کەرەستەو کە کەولوپەلیان لە داعش بڕیوە.

XS
SM
MD
LG