Accessibility links

بەهۆی داڕمانی زەوی لە کۆلۆمبیا زیاتر لە 100 کەس گیان لەدەست دەدەن


کاربەدەستنی کۆلۆمبیا لە ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند بەهۆی داڕمانی زەوی لە هەرێمی پوتومایۆی باشوری ڕۆژئاوای سنووری وڵاتەکە بەلایەنی کەم 112 کەس گیانیان لە دەست داوە.

بارانێکی زۆر بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەند ڕووبارێک و ئەمەش پاڵی نا بە چەند باڵەخانەیەکەوە کە ڕووخانە سەر شەقامەکان.

سەرۆک خوان مانوێل سانتۆس پاش گەیشتنی بۆ مۆکۆوای پایتەختی پارێزگاکە گوتی " ئێستا پێم ڕاگەیەندرا کە 112 کەسمان گینیان لەدەست داوە" سەرۆکی ئەو وڵاتە باری نائاسایی بۆ وڵاتەکە ڕاگەیاند. ئەو گوتیشی " ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕان بە دوای زیندووماواندا"

پێشتر پۆلیسی خۆجێیی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند 93 تەرم دۆزراونەتەوە. یەکەی بەرپەرچدانەوەی کارەسات ڕایگەیاند 120 کەسیش بریدنار بوون هەرچەندە میدیا ناوخۆییەکان دەڵێن زیاتر لە 200 کەس بریندار بوون.

کارلۆس ئیڤان مارکوێز بەڕێوەبەری یەکەی بەرپەرچدانەوەی کارەسات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە تیمێکی 150 کەسیمان ناردووە بۆ دەستپێکردنی کارەکانیان و دۆزینەوەی وون بووەکان. ئێمە لەگەڵ فەرمانڕەواو شارەوانی کاردەکەین بۆ هەمەو هەنگاوێکی پێویست."

دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێت پێدەچێت ژمارەی قوربانییەکان زۆر زیاتریش بکات لە کاتێکدا کە زیاتر لە 200 کەس بێسەروشوێنن.

ناوبراو گوتیشی دوو پردیش ڕووخاون لەو کارەساتەدا.

XS
SM
MD
LG