سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە و پەرلەمانتاری هەمان پارت نوێنەری جولەمەرگ عەبدوڵا زەیدان کە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندبوو ئێوارەی ڕۆژی هەینی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
دمیرتاش و زەیدان لە گرتوخانەی ئەدیرنەن کە لە 25 مانگی 2 لەو زیندانەدا مانگرتنێک لە خواردن دەستیپێکردبوو.
هەدەپە لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت خۆشحاڵە بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە. " ئەو مانگرتنەی کە لە 25 ی مانگی 2 لەو زیندانە دەستیپێکردبوو پاش پەیوەندیی کردن بە بەڕێوەبەرانی گرتووخانەکە و پەیمانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بە ڕێگای دیالۆگ، کۆتایی پێهات، ئێمە خۆشحاڵین".
مانگرتن لە خواردن لە گرتوخانەکانی ئەزمیر، ئەنکەرە، وان و تەکریداگ هێشتا بەردەوەمە.