Accessibility links

جەهەپە هەڵمەتی دژ بە ڕیفراندۆم بەڕێوە دەبات


سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) کەمال کلچدار ئۆغلو لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دژی ڕیفراندۆمی تورکیا ڕۆژی شەممە سەردانی شاری دیاربەکر (ئامەد)ی کرد. لە میانەی سەردانەکەیدا بەڕێز ئۆغلو گوتی وەکو پارتەکەی هەمو هاووڵاتیانی تورکیا بە یەک چاو تەماشا دەکەن و هیچ کەسێک بەهۆی ناسنامە، بیروڕا و شێوازی ژیانی نابێت ڕووبەڕووی ئاستەنگ و بەربەست ببێتەوە.

هەروەها گوتیشی " نابێت چارەنوسی 80 ملیۆن کەس بە یەک کەسەوە ببەسترێتەوە کە بیانەوێت سیستەمی پەرلەمانی هەڵبگرن و سیستەمی تاکەکەسی جێگیر بکەن."

کلچدار ئۆغلو داوای لە خەڵکی کرد کە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا بە ویژدانەوە دەنگی خۆیان بدەن.

لەم بارەیەوە پەیامنێمان خەجیجان فەرقین لە دیاربەکرەوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ناردوین

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG