Accessibility links

گرفتەکانی بریندارەکانی شەڕی موسڵ


هاوکاتی بەردەوامبوونی هەڵمەتی لەشکری بۆ گرتنەوەی بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ، هەتا دێت خەڵکانی زیاتر هەوڵدەدەن لەو شەڕە هەڵبێن و هەرچی بتوانن لەگەڵ خۆیان لە سندوقدا بە عەرەبانە دەیبەن.

نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت لەو کاتەوەی کردەی لەشکری لە موسڵ دەستیپێکردووە، پتر لە 3 هەزارو 500 کەسی سیڤیل بریندار بوون، هەروەها رێکخراوەکان مەترسیان هەیە ژمارەی بریندارانی سیڤیل بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت. سەدام موحەمەد هاوڵاتییەکی شاری موسڵ کە هەوڵدەدات کوڕە نەخۆشەکەی لە شارەکە بگوێزێتەوە بە ئاژانسی ئەسۆسییەتد پرێسی گوت کە ئەو ئازارەی خێزانەکەی چێشتویانە بە وشە باس ناکرێت و دەڵێت خزمەتگوزاری تەندروستی نییە گوتیشی " بڕوانە ئەم منداڵە وا بۆچوار ڕۆژە وشکبۆتەوە و بە ئازراوە دەژی. لە راستیدا ناتوانم بە قسە گوزارشی لێبکەم." رۆژی شەمە بەرپرسانی ئەمەریکا گوتیان لە هێرشێکی ئاسمانی ڕۆژی 17 ی ئەم مانگەدا وەک گەواهدەران دەڵێن بەلای کەم 100کەس لە هێرشە ئاسمانییەی ئەمەریکادا کوژران. هاوکات بەرپرسانی ئەمەریکا ئەو رابۆرتەیان پشتراست نەکردۆتەوە سەربارەت بە کوژراوان و بریندارانی ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانیە، بەڵام دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەک لەو بارەیەوە کردوە.

بە هۆی ئەوەی هێزەکانی عێراقی و هاوپەیمان هەتا ئێستا دووچاری سەخترین بەرگری چەکدارانی داعش دەبنەوە ، هەربۆیە هەتا دێت ئەو هێزانە پەنایان بۆ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە بردوە بۆ پاکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بەشی خۆرئاوای موسڵ کە دانیشتوانی زۆریان تێدایە.

XS
SM
MD
LG