هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانیان کردووە و وەک گەواهدەران دەڵێن لە ئاکامی ئەو هێرشە زیاتر لە سەد کەسی سڤیل کوژراون.
ئەم هێرشەش هاوکات بووە لەگەڵ شەڕی ئازاد کردنی موسڵ لە تیرۆرستانی دەولەتی ئیسلامی (داعش). خەڵکێکی زۆریش بریندار بوو نو گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکیدا دەڵێت دەستی کردووە بە پرۆسەی مەزەندەکردنێکی فەرمییانە بۆ ئەو قسەوباسانەی لەسەر ئەو هێرشە ئسمانیانە هەن کە کراون. ئەم هەنگاوەش دوابەدوای بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ ڕاگەرتنی کاتی شەڕەکانی ئازاد کردنی موسڵ بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە هەندێک کەسی سیڤیل گوتویانە تەقاندنەوەی لۆرییەکی گەورەی بە بۆمب چێندراو دەشێ هۆکاری بەشێکی ئەو زیانە گیانیانە بووبێت.
ژەنەراڵ مەعن ئەلسەعدی سەرکردەی هێزی تایبەتی عێراقی دەڵێت هێزەکانی نەیانزانیوە خەڵک لە ژێرزەمینی باڵەخانەکانی ناو موسڵدا دانراون و وەک سپەر بەکاردەهێنرێن.
هێشتا بڕوا وایە زیاتر لە 500 هەزار کەسی سیڤیل لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدان لە موسڵ.