Accessibility links

دادگایەکی پێداچوونەوە فەرمانی زیندانی 3 ڕۆژنامەوانی ڕاگرت


سەرچاوەکانی دادگا و پارێزەرێک ڕایانگەیاند دادگایەکی پێداچوونەوەی میسری ڕۆژی شەممە بڕیاری زیندانی کردنی دژ بە سەرۆکی پێشووی یەکێتی ڕۆژنامەوانان ڕاگرت کە بە تاوانی پاراستنی هاوکارەکانی کەلەلایەن دەسەڵاتەوە داوا کرابوون بەهۆی بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست سزا درابوو.

یەحیا قەلاش و دوو هاوکاری لە مانگی 11 سزای زیندانی دوو ساڵ درابوون کە دۆسێیەکدا کە ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانیش سەرزنشتی کرد و وەکو سەرکوتکردنی ئازادی ڕاگەیاندن لە میسر لە قەڵەمی دا.

دادگای پێداچوونەوە لە ڕۆژی شەممە ساڵێک لە حومەکەی قەڵاش و هەوردوو هاوکارەکەی خالد ئەلبالشی و جەماڵ عەبدول ڕەحیمی ڕاگرت.

دادپرسان لە مانگی 5 دا فەرمانیان دا ئەو سێ پیاوە دادگایی بکرێن.

XS
SM
MD
LG