Accessibility links

سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە بەلەروس


پۆلیس لە بەلەروس ڕۆژی شەممە بە شێوەیەکی زۆر توند خۆپیشاندەرانی ئۆپزسیۆنی سەرکوت کرد کە هەوڵیان دا خۆپیشاندانێکی ڕێگەپێنەدراو ئەنجام بدەن لە پایتەخت. گروپێکی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت زیاتر لە 400 کەس دەستگیر کراون و زۆربەیان لەلایەن پۆلیسەوە لێیان دراوە.

خۆپیشاندەران بەو هیوایە بوون کە شەپۆلێکی ناڕەزایی بەرامبەر دەسەڵاتی حکومەتی تاکڕەوی ئەو وڵاتەی سۆڤیەتی پێشوو دروست بکەن کە لە ساڵی 1994 وە لەلایەن ئالێکساندەر لۆکیشینکۆوە ڕێبەرایەتی دەکرێت.

نزیکەی 700 کەس هەوڵیان دا لە ڕۆژی شەممە بەرەو شەقامی سەرەکی مینشک بڕۆن بەڵام لەلایەن ژمارەیەکی زۆری پۆلیسی دژە ئاژاوەوە ڕێگەیان لێ گیرا و پاش ڕووبەڕوو بوونەوە دەستگیرکردنەکە دەستیپێکرد.

یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ناوی ئەلیکزاندەر پۆنۆماریڤ دەڵێت " ئەوان لە خەڵکییان دەدا، ژنەکانیان بە پرچیان ڕادەکێشا بۆ ناو پاسەکان من توانیم ڕابکەم".

پۆلیس ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر دەستگیرکردنەکە بدات.

لە نێو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون 20 ڕۆژنامەوانیشی تێدایە.

یەکێک لە پەیامنێرەکانی بی بی سی بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێسی گوت " ئەوان هەمو کەسیان وەکو یەک ڕادەکێشایە ناو پاسەکان گەنج و پیر وەکو یەک بێ جیاوازی."

بەر لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکەش پۆلیس دای بەسەر ئۆفیسی ڤێسنا و زیاتر لە 50 کەسی دەستگیر کرد.

XS
SM
MD
LG