کاربەدەستێکی باڵاو گروپەکانی چاودێری کردنی شەڕی سوریا لە ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە قۆناغی دووهەمی دەرچوونی سەرهەڵداوانی سوریا لە شاری حومس وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنەکەیان بۆ ڕادەستکردنی دووا شوێنی سەرهەڵداوان لەوێ بە حکومەت هەتا ڕۆژی دووشەممە دووا خرا.
کاربەدەستێکی شارەکە لە زاری تەلال بەرازی فەرمانڕوای حومسەوە پەیامێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز نارد و تیایدا دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت. ئەمەش پاش ڕاگەیاندنێکی پێشووتر بوو کە گوتیان ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
گروپەکانی چاودێری کردنی شەڕەکە دەڵێن چۆڵکردنەکە بەهۆی دەستپێکردنی ئەو شەڕی کە ڕۆژی سێشەمە لە هەرێمی حەما لە نێوان سەرهەڵداوان و لەشکری دەستیپێکردووە ڕاگیراوە.
قۆناغی یەکەمی چۆڵکردنی ئەلوێر لە هەفتەیەک لەمەو بەر دەستی پێکرد.
بە پێی ڕێککەوتنەکە سەرهەڵداوان دەتوانن بە چەکی سوکەوە بڕۆن بۆ بەشەکانی باکوری سوریا کە لە ژێر دەستی سەرهەڵداواندایە و کەسە سڤیلیەکانیش خۆیان دەتوانن بڕیار بدەن لە کوێ دەمێننەوە.