Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی چاوی بە شازادە محەمەد بن سەلمان دەکەوێت


سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەگەڵ وەزیری بەرگری سعودیەدا لە کۆشکی سپی کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندیە ئابورییەکان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا.

سەرۆک ترامپ و محەمەد بن سەلمانی وەزیری بەرگری سعودیە گفتوگۆکانیان لە ئۆفیسی ئۆڤڵ دەستپێکرد و لەوێ بەرامبەر چاوی کامێراکان وەستان بۆ وێنەگرتن بەڵام هیچ پرسیارێکیان وەرنەگرت.

هەروەها مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و راوێژکاری گەورەی سەرۆک ترامپ جارێد کوشنەر و ستیڤ بەننی ڕاوێژکاری ستراتیژی سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

شایەنی باسە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆک ترامپە لەگەڵ شازادە محەمەد کە دەسەڵاتێکی زۆری هەیە و سەرکردایەتی ئەو هەوڵانە دەکات کە دەدرێن بۆ باشکردنەوەی دارایی گشتی وڵاتەکەی لەڕ ێی بازرگانی و بەبێ ئەوەی تەنها پشت بە نەوتی خاو ببەستێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG