Accessibility links

ڕۆژی یەکشەممە هەزاران ئاوارەی ناوخۆ بە لێشاو هەڵهاتن لە ئەنجامی شەڕی رۆژئاوای موسڵ، لەکاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان کامپێکی نوێی دروستکردووە بۆ جێکردنەوەی ئاوارەکان.

دوایەمین کەمپ لە چەماکور کرایەوە کە 20 کیلۆمەتر دوورە لە ڕۆژئاوای موسڵەوە.

ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ تا دێت زیاد دەکات لەکاتێکدا کە هێزەکانی حکومەت لەهەوڵی ئەوەدان کە دووهەمین شاری گەورەی عێراق کە موسڵە لەژێر دەسەڵاتی داعش بە تەواوەتی دەربهێنن.

دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند کە دوو کەمپی دیکە لە نزیک موسڵەوە دروستدەکەن بۆ جێکردنەوەی 39.000 کەسی دیکە.

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت رەنگە دووچاری ئاستەنگی گەورە ببنەوە؛ ئەگەر لێشاوی ئاوارەبوون بەم ئاستەی ئێستا بەردەوام بێت.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا سەدان خەڵکی گوندی ریحانە لە شەڕ هەڵهاتوون و گوندەکەیان بە جێهێشتووە کە دەکەوێتە رۆژئاوای موسڵەوە.

ئەبو فەواز کە یەکێکە لەوانە و دەڵێت 40 کیلۆمەتر بەپێ بە ناوچە شاخاوییەکاندا هاتووە تا بگاتە ناوچەیەکی ئارام.

هەتا ئێستا چەندین رێکخراوی نا حکومی وەک کۆمەڵگەی مانگی سوری عێراقی و رێکخراوی دابینکردنی خۆراک و ئاشتەوایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رێخراوی خێرخوازی بارزانی و رێکخراوی نەرویجی بۆ هاوکاری پەنابەران تێکڕا سەرجەم فریاگوزاریی و هاوکاریەکانیان بۆ کەمپەکانی دەوروبەری موسڵ دابین کردووە؛ وەک خواردن و ئاو و پێداویستی تەندروستی.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن کاری زیاتر ماوە ئەنجامبدرێت؛ بڕی 37 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆئەوەی لەم شەش هەفتەیەدا بەردەوامی بدەین بە هاوکارییە مرۆییەکان لە موسڵ.

XS
SM
MD
LG