Accessibility links

تورکیا دەڵێت تۆڵەی ڕەفتارە ناپەسەندەکەی هۆڵەندا دەکات


ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یەلدەرەم ڕایگەیاند "تورکیا بە توندترین شێوە وەڵامی ئەم ڕەفتارە نابەجێیە دەداتەوە" پاش ئەوەی هۆڵەندا ڕێگەی نەدا وەزیرێکی تورک بڕواتە وڵاتەکەوە و یەکێکی تریشی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

جگە لەمە، کاربەدەستانی تورکیا باڵیۆزخانەی هۆڵەندایان لە ئانکەرە داخست و گوتویانە ڕێگە نادەن باڵیۆزی هۆڵەندی بێتە ناو وڵاتەکەیانەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، پێکدادان لە نێوان پۆلیسی دژە ئاژاوەی هۆڵەندا و خۆپیشاندەرانی پشیتوانیکەر لە حکومەتی تورکیا لە ڕۆتردام ڕویدا.

بەر لەوەی پێکدادان دەستپێبکات نزیکەی دوو هەزار کەس لە دەرەوەی کۆنسۆڵخانەی تورکیا لە ڕۆتردام دووهەمین گەورەترین شاری هۆڵەندا کۆبونەوە بۆ نیشاندانی پشیوانی بۆ حکومەتەکەی ڕەجەب تەیبە ئەردۆغان لە ئەنکەرە کە دەیەوێت لە مانگی داهاتوو ڕێفراندۆمێک ئەنجام بدات بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕادەگەیەنێت ماوەیەکی کورت پاش نیوەشەو، پۆلیس دەستیکرد بە بڵاو پێکردنی خۆپیشاندەران لە نزیک کۆنسۆڵخانەکە. پۆلیسی دژە ئاژاوە بە پیادە و بە سوری ئەسپ هێزیان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکەکە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو ڕۆژی شەممە ڕێگەی پێنەدرا بچێتە ناو هۆڵەناوە بەهۆی زیادبوونی ناڕەزاییەکان بەرامبەر هەڵمەتی ڕیفراندۆمی تورکیا لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا. ئەردۆغان ئەو هەنگاوەی شەرمەزار کرد و هۆڵەندای وەکو پاش ماوەیە نازیەکان لە قەڵەمدا کە هاوپەیمانێکی ناتۆیەتی.

پاش ڕێگەگرتی لەلایەن هۆڵداوە چاوشئۆغڵو گوتی تورکیا " هەمو هەنگاوێکی پێویست دەگرێتە بەر دژە بە هۆڵەندا" .

ئەوروپا بە ڕوونی نیگەرانی خۆی لەمەڕ ئەو ڕێگایە دەربڕیوە کە حکومەتی تورکیا پیایدا دەڕوات، کە زیاتر لە 40 هەزار کەسی لە دەمی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی مانگی 7 وە دەستگیر کردووە. ڕۆژنامەوانێکی ئەڵمانی بنکە لە تورکیاش یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە مانگی ڕابوردوو دەستگیر کرا.

سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی تورکیاش، یەکێتی ئەوروپا ترسی ئەوەی هەیە ئەم ڕیفراندۆمە دەسەڵاتی زیاتر بدات بە ئەرۆغان کە زیاتر بتوانێت دیموکراسی بنکۆڵ بکات.

XS
SM
MD
LG