Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زۆربەی کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەکانی دیمەشق عێراقین


وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت زۆربەی ئەو 40 کەسی لە دوو تەقینەوەکەی دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژراون عێراقی بوون کە بۆ سەردانی ئەو مەزارگانە چووبوون بۆ ئەوەێ.

ئەو دوو تەقینەوەیەی ڕۆژی شەممە لە دەرەوەی گۆڕستانی باب ئەلسەغیر ڕوویدا کە یەکێکە لە ئاسارە کۆنە ئاینەییەکانی سوریا. وەزیری ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند 40 کەس کوژراون و 120 کەسیش بریدنار بوون. چالاکوانانی ئۆپزسیۆن دەڵێن 46 کەس کوژراون.

ئەحمەد جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند تۆڕێکی قەیران لەگەڵ کاربەدەستانی سوریا پێکهێندراوە بۆ پێناسە کردنی ئەو کەسانەی کوژراون و ناردنەوەی بریندارەکان بۆ عێراق. لەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا ئەو ڕووداوە شەرمەزار کراوە.

XS
SM
MD
LG