Accessibility links

لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسە لە بازرگانی و مەسەلەی ڕوسیا دەکات 


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە نیازە لە میانەی سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ بۆ کۆشکی سپی پرسیاری لەسەر ئەزموونی بۆ مامەڵەکردن لەگەل سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن لێ بکات. کاربەدەستێکی باڵا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ترامپ دەخوازێت بیروڕای ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بزانێت لە کاتێکدا ئامادەکاری دەکات بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ڕێبەری کرملن.

ڕەخنەگرانی هەردوولا گومانیان هەیە لە بیروڕای ترامپ کاتێک کە دەێتە سەر پەیوەندیەیکان لەگەڵ پوتن، بە تایبەتی سەبارەت بە هەوڵەکانی کرملن بۆ کاریگەری بەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016دا. بەڵام چوار ڕاپۆرتی لێدوانی کاربەدەستان بەر لە کۆبونەوەکەی 14 ی مانگی 3 پێیان وایە سەرۆک دەخوازێت باس لە جیاوازییە ئاشکراکانی لەگەڵ ڕێبەری ئەلمانیادا بکات.

لەمیانەی ئەم هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا سەرۆک ترامپ مێرکڵی تاوانبار کرد بەوەی ئەڵمانیای تێکداوە بە ڕێبازەکانی و پێشوازی کردنی پەنابەران بە شێوەیەکی بەر فراوان.

XS
SM
MD
LG