وەزیری دادی ئەمەریکا جێف سێشنس ڕۆژی هەینی داوای کرد 46 دادپرسی فیدڕاڵی سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما دەستلەکار بکێشنەوە لە ناویاندا دادپرسی ئەمەریکی لە مەنهاتن پریت باراراش کە لە مانگی 11 لەلایەن سەرۆک ترامپەوە داوای لێکرابوو بمێنێتەوە.
هەرچەندە ئەم دادپرسانە لەلایەن پارتێکی سیاسی دەستنیشان دەکرێن و ئەم داواکارییەی وەزیری دادی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ پرۆسەیەکی ئاساییە، بەڵام ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بوو. کەس بیری لەوە نەکردبۆوە کە بەڕێوەبەرایەتی نوێ هەمو دادپرسەکانی ئەمەریکا پێکەوە دەگۆڕێت.
گوتەبێژێکی وەزارەتی داد داواکاری دەستلەکار کێشانەوەکەی پشتڕاست کردەوە لە ناویاندا ئەوەی باراراش کە ئۆفیسەکەی هەندێک دۆسێی گرنگی کارداری و تاوانباری لەبەردەستدایە.
بارارا لە 30 ی مانگی 11 لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە ترامپ تاوەر کۆبۆوە و پاش کۆبونەوەکە بە پەیامنێرانی گوت کۆبونەوەیەکی باشیان هەبووە و گوتی ڕازی بووە بەوەی بمێنێتەوە.
شەوی هەینی هەڵوێستی بارارا ناڕوون بوو چونە دڵنیا نەبوو لەوەی ئەو کەسەی کە پەیوەندی پێوە کردووە بۆ دەستلەکار کێشانەوەکەی ئاگاداری ئەوەیە کە ترامپ داوای لێکردووە لە سەر کارەکەی بمێنێتەوە یان نا.