Accessibility links

کۆشکی سپی داوا لە کۆنگرێس دەکات لێکۆڵینەوەیەک بکات


کۆشکی سپی داوای لە کۆنگرێس کرد لێکۆڵینەوەیەک بکات سەبارەت بەوەی کە ئەگەر باراک ئۆباما دەسەڵاتی فەرمانی خۆی بەکارهێنابێت بۆ سیخوڕیکردن بەسەر سەرۆک ترامپدا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا.

داواکارییەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە سەرۆک ترامپ وتی ئۆباما فەرمانی دەرکردووە چاودێری پەیوەندییە تەلەفونیەکانم بکات لە تاوەری ترامپ لە نیویۆرک کە موڵگەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی سەرۆک ترامپ بوو.

وتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرۆک ترامپ و کاربەدەستانی بەڕێوبەرایەتییەکە جارێکی تر قسە لەسەر بابەتەکە ناکەنەوە تاکو کۆنگرێس لێکۆڵینەوەکانی تەواو نەکات.

شایەنی باسە لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا کە ئاخۆ سەرۆک ترامپ لە کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا پەیوەندی هەبووە بە ڕوسیاوە یان نا سەرۆک ترامپ تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر پەیوەندییە تەلەفونییەکانیەوە خستە پاڵ ئۆباما، بەڵام وتەبێژێک بە ناوی ئۆباماوە تۆمەتەکەی ڕەت کردەوە و وتی ڕێسایەکی سەرەکی هەیە کە هیچ کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ناتوانێت تێکەڵی لێکۆڵینەوە سەربەخۆکانی وەزارەتی داد ببێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG