Accessibility links

پاش پێکدادانی نێوان سەرهەڵداون و پۆلیس لە کشمیری ژێر دەسەڵاتی هندستان 3 کەس دەکوژرێن


پۆلیس لە کشمیری ژێر دەسەڵاتی هندستان ڕایدەگەیەنێت خۆپیشاندانی دژ بە هندستان لە کشمیر ڕوویدا دووابەدووای شەڕێکی توندوتیژ کە دوو سەرهەڵداو و پۆلیسێکی دژەیاخیبوونی تێدا کوژرا.

بەرپسری پۆلیس ئێس پی ڤاید دەڵێت شەڕەکە لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە ملیتانەکان هەنارۆکیان هاویشت و بە چەکی ئۆتۆماتیک تەقەیان کرد بۆ شکاندنی بەربەستەکانی ئاسایش.

ئەو گوتی دووان لە ملیتانەکان و پۆلیسێک کە لەگەڵ یەکەکانی دژە یاخی بوون کاری دەکرد کوژران و بەلایەنی کەم 3 کاربەدەستی تری ئاسیش بریندار بوون لە ناویاندا ئەفسەرێکی لەشکریش.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەرهەڵداوان هیچ بەیاننامەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

هەر کە شەڕەکە دەستیپێکرد، پێکدادانیش لە نێوان هێزەکانی حکومەت و ئەو گوندنشینانە ڕوویدا کە هەوڵیان دەدا بۆ هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ ملیتانەکان بچنە شوێنی شەڕەکە.

پۆلیس گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕژێنی بۆ بڵاو پێکردنی خۆپیشاندەرە بەردهاوێژەکان بەکارهێنا. زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە.

پاکستان و هندستانی ڕکابەر هەردوکیان کشمیر بەهی خۆیان دەزانن و گرفتی چەند ساڵەیان هەیە لەسەر ئەو ناوچەیەی هیمالەیەن. زۆربەی دانیشتوانی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هندستان دەخوازن سەربەخۆ بن یان بلکێندرێن بە پاکستانەوە. سەرهەڵداوان لە ساڵی 1989وە شەڕی دژ بە دەسەڵاتی هندستان دەکەن. لەو دەمەوە زیاتر لە 68 هەزار کەس بەهۆی توندوتیژییەکان کوژراون.

XS
SM
MD
LG