Accessibility links

ئێران سزای زیندانی کوڕی مەلایەکی جودابیر هەڵدەوەشێنێتەوە


ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێران ISNA ڕادەگەیەنێت سیستەمی دادوەری ئێران سزای زیندانی کوڕی مەلایەکی بەناوبانگی کۆچکردووی ڕاگرتووە.

ئەم ڕاپۆرتەی ڕۆژی شەممە دەڵێت سزای شەش ساڵەی ئەحمەد مونتەزەری کوڕی ئایەتوڵا حوسەین عەلی مونتەزەری ڕاگیرا پاش ئەوەی لەلایەن ڕێبەری بارڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئییەوە پەسەند کرا لەسەر داخوازی مەلایەکی باڵای وڵاتەکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی ئەو مەلایە نەهاتووە کە داواکارییەکەی کردبوو.

دادگا لە مانگی 11 سزای شەش ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر ئەحمەد مونتەزەری بەهۆی بڵاو کردنەوەی تۆمارێکی دەنگی باوکی کە تیایدا ڕەخنەی لە ئیعدام کردنی هەزاران زیندانی گرتووە لە ساڵی 1988. ئەو لە مانگی 2 دا زیندانی کرا بەڵام ماوەیەکی کورت پاش ئەوە ئازاد کرا.

ئایەتوڵا مونتەزەری کە لە ساڵی 2009 وە کۆچی دوایی کرد مەلایەک بوو کە ڕەخنەکانی بە ئاشکرایی لە دەسەڵاتدارانی وڵات دەگرت.

XS
SM
MD
LG