Accessibility links

ئەوروپا و پەنابەرانی موسڵمان


بە پێی ڕاوەرگرتنێکی ئینستتوتی چاتام هاوسی لەندەن مشتومڕەکان لە ئەورپا لەسەر فەرمانی سەرۆک ترامپ بۆ قەدەغەکردنی وڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە ئیسلام بۆ ناو ئەمەریکا وای کردووە خەڵکی پشتیوانی ڕیبازێکی لەو جۆرە بکەن. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا هێنری ڕیجوێڵ لە ئەڵمانیا دەڵێت ڕاوەرگرتنەکان نیشتان دەدەن پشتیوانی لە کۆتایی هێنان بە کۆچبەری ئیسلام گەیشتووەتە لەسەدا 55 لە سەرانسەری 10 وڵاتی ئەوروپادا.

بیلال ئال ناسر یەکێک لەو یەک ملیۆن و 100.000 پەنابەرە چاوەڕوانەی کە لەساڵی 2015 دا هاتونەتە ئەڵمانیا، دوابەدوای ئەوەی ماڵەکەی دەتەقێنرێتەوە لە دیمەشق هەڵدێ. هێشتا پارچەی تەقینەوەکە لە ناو سەریدایە.

"چووم بۆ لای دکتۆر و نەخۆشخانە هاوکات پێویستم بە نەشتەرگەری هەیە بۆ سەرم، دواتر دەچم بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی خۆم فێری ئەڵمانی بکەم".

لەکاتێکدا کە چاوەڕوانی نەشتەرگەری دەکات، بیلال لەلایەن گروپێکی خێرخوازەوە هاوکاری دەکرێت بۆئەوەی کاری بۆ بدۆزنەوە.

رانی فرێنزیڵ کارمەندی پێکەوە گونجاندنەوەی پەنابەران؛ دەڵێت:

"حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ناوچەکە کۆمەڵێک پرۆگرامی داناوە کە چۆن ئەڵمانیا سود لەپەنابەران وەربگرێت. ئەوان خزمەتی پێداویستییە سەرەتاییەکان دەکەن؛ وەک کڵاسی زمان، ماڵێک کە تیادا بژین و خواردنیش لەسەر مێزەکەیان بێت، ئێستا پێویستیان بەوەیە بەشداربن لەکۆمەڵگە خۆجێیەکەدا".

شاری درێسدن وا ئامادە نەبوو بۆئەوەی بەشداری ئەم بەخێرهاتنە بکات. ئێرە شوێبنی لەدایکبوونی بزوتنەوەی پێگیدا- بزوتنەوەی ئەوروپای نیشتیمانی دژی بە ئیسلامیکردنی خۆرئاوایە. هەدموو دووشەمەیەک پشتیوانەکانیان خۆپیشاندان لەناو شارەکەدا ساز دەکەن. میوانی قسەکەری ئەم هەفتەیە رینەیت ساندڤۆزە بۆ چاودێری رۆژنامەگەری؛ کە گلەیی لە میدیای ئەڵمانی دەکات لەکاتێکدا کە گرفتەکانی کۆچبەران روماڵ دەکەن.

"(فەرهەنگی ئیسلام)، لەدوو کەوانەدا باسی دەکەم، لەبەرئەوەی بۆ من فەرهەنگ نیە، بەتەواوەتی جیاوازە بەبەراورد لەگەڵ فەرهەنگی ئەڵمانیدا و زۆر بە سادەیی بۆ ئێرە نابێت".

زوربەی ئەڵمانیەکان لەگەڵ ئەوەدان، بەپێی راپرسییەکی ناوەندی چاسام لە سەدا 53 دەڵێن ئێمە دەمانەوێت سەرجەم پەنابەرانی وڵاتانی موسڵمان رابوەستێنرێت.

لەکاتێکدا ئەم بزوتنەوەیە بەر لە زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر لەدایکبووە، رێکخەرانی هیواخوازن لەتەواوی ئەڵمانیادا بڵاوببنەوەو دوورتر تا تەواوی ئەوروپاش، بەڵام بەم نزیکانە تا ئێستاکە رووینەداوە.

هۆکارێکی باش هەیە پرۆفیسۆر وارنەر پازێڵت لە زانکۆی درسدین دەڵێت؛ لەبەرئەوەی کە .....

" کە بەشيێوەیەکی ئاشکرا بوترێت؛ پێگیدا زۆر سەرکەوستووو بوو لەهەر کاتێکی دیکەیدا، تەنها لەژێر ناونیشانێکی جیاوازدا، لەبەرئەوەی AFD واتە پیگیدا، AFD هەر پیگیدایە وەک پارتێکی سیاسی".

AFD جێگرەوەیەکە بۆ حیزبی ئەڵمانی کە پێدەچێت ببێت بە سێیەمین پارتی گەورە بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی نۆ، کە یەکێکە لەو چەندین پارتە راستڕەوانەی ئەوروپا کە خۆراک لە مەترسییەکانی پرسی پەنابەرانەوە وەردەگرن.

پرۆفیسۆر وارنەر پازیڵت لە زانکۆی دێرسدین دەڵێت

"ئێمە ناتوانین کۆچکردن بوەستێنین، ئێمە ناتوانین دڵنیابینەوە لە شتێکی وەک دابەشبوونێکی دادوەرانەی پەنابەران لەئەوروپادا. لەبەرئەوە ئەمە گرفتێکی راستەقینەیە لەناو دڵی پرۆسەی گونجاندنی فەرهەنگیدا لەئەوروپا"

هەرچۆنێک بێت دوایەمین راپرسی ئەوە نیشاندەدات کە پشتیوانیکرنی پارتی ئەی ئێف دی لەدابەزیندایە. نەبوونی تەواوی دڵنیایی جیهان وای لە دەنگدەرانی ئەڵمانیا کردووە پرسی سەقامگیری ئابوری لەسەروو پرسی پەنابەرانەوە بێت، شیکەرەوەکان دەڵێن بەرەنگاربوونەوەی ئەڵمانیا پێدەچێت پرسی پەنابەران بکات بە بەشێک لەداهاتووی ئابوری.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG