Accessibility links

سەرۆکی نوێی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان


وەزیری پێشووی کار تام پرێز وەکو سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان هەڵبژێردرا. ناوبراو بەرپرس دەبێت لە سەرپەرشتی کردنی ئەرکێکی زۆری بونیادنانەوەی پارتەکەی کە بەهۆی بردنەوەی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا زیانی لێکەوت.

پرێز کە لە سەردەمی سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما وەزیری کار بوو، لەگەڵ کیت ئالسن نوێنەری میناسۆتا لە کۆنگرێس پێشەنگی پێشەبڕکێکەبوون.

پرێز یەکەم ئەمەریکایی لاتینی بوو کە ئەم پۆستەی بگرێتە دەست، لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکە بە 235 دەنگ بەرامبەر 200 دەنگ سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ئەم پێشبڕکێیەش بە شەڕێکی بە وەکالەتی نێوان کاندیدی شکستخواردوی دیموکارتەکان هەلەری کلنتن و بەرینی ساندەرزی بەرهەڵستی هەمان پارتی لێیدەڕوانرێت.

دەستبەجێ پاش هەژمارکردنی دەنگەکان پرێز ئالسنی وەکو جێگری سەرۆکی پارتەکە دەستنیشان کرد و ئەندامانی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان بەرپژارەکەی پرێزیان پەسەند کرد.

پرێز گوتی " لەمەدە هەمومان پێکەوەین" داوای لە دیموکراتەکان کرد کە شەڕی دژ بە " خراپترین سەرۆک لە مێژووی ئەمەریکادا بکەن."

XS
SM
MD
LG