Accessibility links

ئۆتۆمبێلێک لە شاری نیوئۆرلەین خۆی دەکات بەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا


لە شاری نیوئۆرلەینی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ماشێنێک خۆی کردووە بە ناو ئاپۆڕای ئەو خەڵکەی کە بۆ بینینی فیشتیڤاڵی Krewe of Endymion لەوێ کۆببونەوە.

بەلایەنی کەم 28 کەس لەم ڕووداوەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممە بریندار بوون.

پۆلیس دەڵێت شۆفێری ماشێنەکە خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک لە ماشێنی تردا بەرلەوەی خۆی بکات بە ناو خەڵکەکەدا. شۆفێرەکە دەستگیر کراوەو پۆلیس لەوبڕوایەدایە هۆکاری ئەم ڕووداوە سەرخۆشی شۆفێرەکە بووە.

x
x

پاش ئەم ڕووداوە 21 کەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوەو پێنجیان لە ژێر چاودێرییەکی تەندروستی چڕدان. 7 برینداریش لەسەر داواکاری خۆیان لە نەخۆشخانە نەماونەتەوە. پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG